ته‌كنۆلۆجیا و زانست رۆژ به رۆژ پێش ده‌كه‌ون و ده‌ستكه‌وتی گرنگ و به نرخ بۆ مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م دێنن، به‌ڵام هه‌ندێ جار تێكه‌ڵبوونی ته‌كنه‌لۆجیا و زانست به‌رهه‌می زۆر ناوازه دێنێته ئاراوه، له نوێترین ده‌ستكه‌وتیشدا زانایانی ژاپۆنی توانیان پێستی زیندوو بۆ ده‌موچاوی رۆبۆته زیره‌كه‌كان به‌رهه‌م بێنن، پێستێك كه زیندووه و ته‌نانه توانای چاكبوونه‌وه‌شی هه‌یه.
توێژه‌رانی زانكۆی تۆكیۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌یان به‌ده‌ستهێناوه و وایان له رۆبۆتێك كرد به شێوه‌یه‌كی سرووشتی و له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی خانه‌ی زیندووی مرۆڤه‌وه پێبكه‌نێت.
ڕاسته ئه‌م پێكه‌نینه كه‌مێك ترسێنه‌ره، به‌ڵام ئه‌مه ده‌ستپێكه و ده‌كرێت پێش بخرێت و جوان بكرێت.
ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه جیا له‌وه‌ی روخساری راسته‌قینه بۆ رۆبۆته‌كان دروست ده‌كات و نزیكیان ده‌كاته‌وه له شێوه‌ی مرۆڤ، هاوكات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن له چرچ و لۆچی پێست و شیوه‌كانی چاره‌سه‌ری باشتر ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.