Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:21

گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران 5ی تەممووز بەڕێوە ده‌چێت

کوردستان TV
100%

14هەمین خوڵی هەڵبژاردنەکانی ئێران کەوتە گەڕی دووهەمەوە کە بڕیارە هەینی داهاتوو 5ی تەممووز بەڕێوە دەچێت.

بەهۆی تێنەپەڕینی ڕێژەی لەسەدا 50ی دەنگەکانیان لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لەئێراندا، هەریەکە لە بەربژێری ڕیفۆرمیست مەسعود پزیشکیان و بەربژێری پارێزگاران سەعید جەلیلی، کەوتنە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکان.

گوتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردن لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران موحسین ئیسلامی لە بارەگای وەزارەتەکەی دەرئەنجامەکانی 14هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی لە ئێرانی ڕایگەیاند.

بەو پێیە، 24 ملیۆن و535 هەزار و 185کەس دەنگی داوە کە لەو ژمارەیە مەسعود پزیشکیان 10 ملیۆن و 415 هەزار و 191 دەنگی بەدەستهێناوە کە لەسەدا 42.5ی دەنگەکانە.

ئیسلامی ڕاشیگەیاند، بەربژێرەکەی پارێزگارانی ئێران سەعید جەلیلی، 9 ملیۆن و 473  هەزار و 298 دەنگی بەدەست هێناوە کە دەکاتە لەسەدا 38.6ی دەنگەکان.

بەو پێیەی هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی لە سەدا 50ی دەنگەکان بەدەست بهێنن، پزیشکیان و جەلیلی کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا، چوونە گەڕی دووەمەوە کە بڕیارە لە 5ی تەممووزدا بەڕێوە بچێت.

هەریەکە لە محەمەدباقر قالیباف 13.8 و مستەفا پور محەمەدیش 0.8ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندی دەنگدانی ئێران یەک ملیۆن و 56 هەزار و 159 دەنگیش پووچەڵ کراونەتەوە و ڕێژەی بەشداربووانیش نزیک لەسەدا 40 بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.