Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:48

سوپای ئەمریکا لەناوبردنی سیستەمێکی ڕاداری حووسییەکانی لە یەمەن ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، لەناوبردنی سیستەمێکی ڕاداری حووسییەکانی لە یەمەن، ڕایگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، سیستەمێکی ڕاداری حووسییەکانیان لە ناوچەیەکی یەمەن لەناوبردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکە، ئاماژە بەو ناوچەیە نەدراوە کە سیستە ڕادارەکەی حووسییەکانی تیایدا لەناوبراوە، ھەڕەشە و مەترسی بۆسەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە دروست کردبوو.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.