دوای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆتایی هات، كاندیدێك لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران كشایه‌وه. كاندیدێكی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران درەنگانی شه‌وی ڕابردوو، لە کێبڕکێ کشایەوە و بووە یەکەم کەس کە کشایەوە بۆ ئەوەی کەسانی تر لە دەنگدان بۆ جێگرتنەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو هه‌ڵبژێردرێن.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی تەمەن په‌نجا و سێ ساڵ کاندیدکردنی هەڵوەشاندەوە و داوای لە کاندیدەکانی دیکەش کرد هەمان کار بکەن بۆ ئەوەی بەرەی شۆڕشگێڕی بەهێزتر بێت.
بەپێی ئەوەی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، زادە هاشمی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا. شارەزایان دەڵێن، سەعید جەلیلی دانوستانکاری پێشووی ئەتۆمی و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، له كێبڕكێیه‌كی تونددان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری ئێران.
جێی ئاماژه‌یه بڕیاره به‌یانی هه‌ینی 28ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆككۆماری ئێران به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی شه‌ست و یه‌ك ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌و وڵاته‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.