Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:38

مارک رووتە بووە سکرتێری گشتیی ناتۆ

کوردستان TV
100%


 لە یەکی تشرینی یەکەمی 2024دا، مارک رووتە پۆستی سکرتێری گشتیی ناتۆ لە یانس ستۆڵتنبێرگ وەردەگرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ناتۆ، بڕیاردراوە رووتە بکرێتە سکرتێری گشتیی نوێی هاوپەیمانیەکە.

سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا رووتە، لە یەکی تشرینی یەکەمی 2024دا، پۆستی سکرتێری گشتیی ناتۆ لە یانس ستۆڵتنبێرگ وەردەگرێت.

رووتە لە حەوتی تەمووزی2023دا دوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هاوپەیمانی لە هۆڵەندا دەستی لەکارکێشایەوە و، ڕایگەیاند کە تا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران بەڕێوەدەبات و پاشان واز لە سیاسەتکردنی چالاک دەهێنێت.

دوای ئەوەی یەکلابوویەوە کە ماوەی پۆستەکەی ستۆڵتنبێرگ درێژناکرێتەوە، رووتە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕاگەیاند.

رووتە کە لە ماوەیەکی کورتدا پشتیوانی زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەکەی بەدەستهێنا، دوایین جار لە 18ی حوزەیراندا هەنگاریاش ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پشتیوانی کردنی.

پاش ئەوەی لە 20ی حوزەیراندا سەرکۆماری ڕۆمانیا، کلاوس لۆهانیس لە کاندید بوونی بۆ ئەو پۆستە کشایەوە، رووتە وەک تاکە کاندید بۆ ئەو پۆستە مایەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.