له راگهیهندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، دەست بە گواستنەوەی گاز لە گێلگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و لە ماوەی دوو كاتژمێری داهاتوودا، قۆناغ بە قۆناغ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راوەستا، بەهۆیەوە 2000 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە. هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەگاز کێشەکەیان چارسەر کرد و دەست بە گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و بڕیارە تا دوو کاتژمێری دیکە دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.