پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی6ی2024، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ، كه ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، سبەی چوارشه‌ممه‌ش پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و دەگاتە 45 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران له پارێزگای هه‌ولێر دەبێت و دەگاتە 29 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43
سلێمانی : 41
دهۆک : 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 45
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.