Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:17

هەفتەی داهاتوو بەردێكی گەورە لە زەوی نزیك دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ناوەندیی نێودەوڵەتی فەلەكناسی ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرای كرد كە هەفتەی داهاتوو بەردێكی گەورە بە تەك زەویدا تێپەڕ دەبێت و رەنگە تێپەڕینی ئەم هەسارەیە ببێتە جێگەی مەترسی بۆ سەر زەوی.

ناوەندەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەو: بەردەكە كە بە (2024 MK) ناسراوە، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو كاتژمێر 4:41 بەكاتی كوردستان بە تەك زەوی تێپەڕ دەبێت، ئەم بەردەیە لە نزیكترین خاڵدا 295 هەزار كیلۆمەتر لە زەوی دوور دەبێت كە ئەمەش دوو لەسەر سێی دووری مەودای مانگە لە زەوییەوە.

رۆژی 16ی ئەم مانگە زانرابوو بەردەكە بەرەو زەوی دێت كە قەبارەكەی 187 مەتر دەبێت، ئەم قەبارە گەورەیە رەنگە ببێتە جێگەی مەترسی بۆ سەر زەوی.

بەردەكە لە كاتی نزیكبوونەوە لە زەویدا، خەڵك دەتوانێت بە دووربینێكی ئاسایی بیبینن ئەگەر شوێنی تێپەڕینەكە بە دروستی بزانن، تێپەڕینەكەش زۆر خێرایە وا پێوانە كراوە كە لە هەر كاتژمێرێكدا 34 هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی 12 ساڵە هیچ بەردێك بەم قەبارەیە بە نزیك زەویدا تێپەڕ نەبووە، بۆ داهاتووش رەنگە تا ساڵی 2028 هیچ بەردێكی تری هاوشێوە لە زەوی نزیك ببێتەوە.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.