Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:21

وادەی تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژایەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تا كۆتایی ئەم هەفتەیە درێژكردەوە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: درێژكردنەوەی تۆماركردنی هاوپەیمانیەتییەكان و پارتەكان و كاندیدی تاك و كاندیدی تاك بۆ پێكهاتەكان كە ئارەزووی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان – عێراق 2024 هەیە رادەگەیەنین.

راشیگەیاند: ماوەی درێژكردنەوەكە تا كۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 27/6/2024 دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی وادەكەی پێشووتری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و کاندیدانی پێکهاتەکان كۆتایی دەهات.

جومانه‌ غه‌لای گۆته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێشتر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ‌ (كوردستان تیڤی) گوتبووی: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن.

هەروەها گوتبووی: تاكو ئێستا 12 حیزب و 2 هاوپه‌یمانی و 77 كاندید ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.