سوپای ئەمەریکا هۆشداری دەدات، لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵا لە لوبنان، ئەوا گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەچنە پاڵ حزبوڵڵا و شەڕ تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە.
جەنەراڵ چارڵز براون، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان مەترسیدارە، چونکە گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە و نزیک لە ئێران دەچنە پاڵ چەکدارانی حزبوڵڵا و دژی ئیسرائیل شەڕ دەکەن، بەمەش بازنەی شەڕ فراوان دەبێت و دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، حزبوڵڵا لەڕووی چەک و ڕاهێنانەوە لە حەماس بەهێزترە، هەروەها لەلایەن ئێرانەوە هاوکاریی لۆجستیی سەربازی زیاتر دەکرێت. بۆیە پێشبینی شەڕێکی ئاسان ناکرێت.
وتیشی: کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراقی وەک یەکەم گرووپی چەکداری بەئاشکرا پشتیوانیی خۆی بۆ حزبوڵڵا و چوونە بەرەی شەڕ لە دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند، ئهمهش وادهكات بهرهی شهڕ فراوان بێت دۆخهكه ئالوزتر بێت.
پێشتر گۆڤاری فۆرین پۆلیسی رایگهیاندبوو، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی چاودێرییەکان و لێکۆڵینەوە سترایجییە نێودەوڵەتییەکان، حزبوڵڵای لوبنان بە یەکێک لە بەهێزترین ڕێکخراوی نا یاسایی چەکدارایی جیهان دادەنرێت، بەو پێیە بە هاوکاریی و پشتیوانی ئێران و ڕووسیا توانیویەتی چەکی پێشکەوتوو دروست بکات.
بهپێی مهزهنده كردنی ئهو ناوهنده، حزبوڵڵا خاوەنی نزیکەی 130 هەزار هاژهك دهبێت و توانای تێکشکاندنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر گەورەترین شارەکانی ئیسرائیلی هەیە.
گۆڤارهكه لهسهر زاری شیكهرهوه ئیسرائیلییهكان ئاشكرای كردووه، حزبوڵڵاش وەک حەماس، تۆڕێکی فراوانی تونێلی لە ژێر لوبنان هەڵکەندووەو له شهڕی كۆڵان به كۆڵان بههێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.