Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 12:32

گووتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان: سبەی لە 17 لق ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%


 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، مەحموود محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ڕایگەیاند، سبەی سێشه‌ممه‌ 24ی6ی2024 لە تەواوی مەکتەبی ڕێکخستنەکان و لقەکان ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی حیزب ئەنجام دەدرێت.

مەحموود محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و گووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوەی ئێستا دەکرێت ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی ناوخۆیی حزبە کە بەپێی بڕیاری کۆنگرەی 14 دەبێت ئەنجام بدرێت، بۆیە لیژنەیەکی باڵا دروست کراوە بۆ ھەر مەکتەبێکی ڕێکخستنی پارێزگایەک یان لقەکان لیژنەیەکی تایبەت دروست کراوە، ھاوکات لە 17 لق ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بۆ ھەر 17 لقەکەش لیژنە دیاریکراوە، بۆ ناوچەکانیش کە سنووری ئەو لقانەن لیژنەی تایبەتیان بۆ دروست کراوە، ھەموو ھەڵبژاردنەکانیش لەیەک ڕۆژ و لەیەک کاتژمێر دەست پێدەکەن.

گووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: سبەی کاتژمێر 9 ھەڵبژاردنەکان بۆ ستافی ئۆرگانەکان لە بنکەوە تاوەکو سەرەوە دەست پێدەکات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت بەپێی قەبارەی زۆری و کەمی ئۆرگانەکان چونکە لەوانەیە ھەموویان لەیەک کاتدا تەواو نەبێت بەڵام ھەمووی لەیەک کات و لەیەک ڕۆژدا دەست پێدەکات.


مەحموود محەممەد جەختیش دەکاتەوە: سەدان کادیری ئێمەی پێشکەوتوو لەناو لیژنەکاندان بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان، ھەروەھا زۆربەی زۆری ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی وە ھەڤاڵانی لیژنەی مەرکەزیمان وە ھەڤاڵانی ئەندامە یەدەگەکانمان و کادیرە کۆنەکانمان وە ئەوانەی پێشتر بەرپرسی لق بوون بەشدارن لە لیژنەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.