Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:02

تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە ڕێگریی لەکچێک کردبوو پارەو مۆبایلەکەی لێسەندبوو

کوردستان TV
100%

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەو مۆبایلی لەكچێك سەندبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی ماتۆڕ سوارێك ڕێگریی لەكچێك کردو هێرشیکردە سەری و پارەو مۆبایلەكەی لێسەند، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، پاش پەیوەندیکردنی بەهێزەکانی پۆلیس و ئاگادارکردنەوەیان لەڕووداوەکە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە بدۆزرێتەوەو  دەستگیربكرێت.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارەو مۆبایلەدا كە تۆمەتبار بردبووی لەگەڵ ماتۆڕسكیلێك كە بەتۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار (م، أ، ح لەدایكبووی 2005) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.