Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:27

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دوایین قۆناغەکانی دروست بوونی فیرقەکانی 3 و4ی تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و تێدا دوایین گۆڕانکارییەکان و بەرەوپێشوەچوونەکانی فیرقەکانی پیادە تاوتوێ کران. هه‌روه‌ها دوایین قۆناغەکانی دروست بوونی فیرقەکانی سێ و چواری تاوتوێ كرد.


له‌ راگه‌یه‌نداراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بە ئامادەبوونی لیوا روکن نەجمەدین جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، تیمی راوێژاکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە، نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی حه‌فتا و هه‌شتا، فەرماندە و نوێنەرانی فیرقەکانی 1 و2 و3ی پیادە، کۆبوونەوەی دەوری هاوبەشی فیرقەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو. 

 ئاشكراشی كرد، لەو کۆبوونەوەیەدا، دوایین گۆڕانکارییەکان و بەرەوپێشوەچوونەکانی فیرقەکانی پیادە تاوتوێ کران. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دوایین قۆناغەکانی دروست بوونی فیرقەکانی سێ و چوار کرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.