Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 18:14

سعوودييە دوایین ئاماری گیانلەدەستدان لە حەجی ئەمساڵ رادەگەیەنێ

کوردستان TV
100%

وڵاتی سعوودییە دوایین ئاماری گیانلەدەستدان لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ رادەگەیەنێ كە زیاتر لە هەزار حاجی دەبێت، ئاماژە بەوەش دەكات كە 83%ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بە ڤیزای ساڵی و نافەرمی هەوڵی ئەنجامدانی حەجیان داوە.

فەهد بن عەبدوڕەحمان وەزیری تەندروستی سعوودیە گوتی: لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵدا 1301 حاجی گیانیان لەدەستداوە.

گوتیشی: ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 83% بە ڤیزای ساڵی و نافەرمی هاتوونەتە حەج كە ناچار بوونە رێگایەكی دوور و دێژ لەژێر هەتاوی بەتیندا ببڕن بەبێ ئەوەی هیچ شوێنێكی پشووی گونجاویان هەبێت، زۆرینەشیان بەساڵاچوو و نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە.

هەروەها گوتی: هەندێ لەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە هیچ ناسنامەیەكیان پێ نەبووە، بۆیە كاتێكی زۆریان پێویست بووە تا بناسرێنەوە.

وەزیری تەندروستی سعوودیە جەختیشی كردەوە كە لە كاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی حەجدا چارەسەری تەندروستی بێ بەرامبەریان پێشكەش بە 140 هەزار حاجی كردووە. ئاماژەی بەوەش دا كە هێشتا 95 حاجی لە نەخۆشخانەكان ماون و چارەسەر دەكرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.