ئەمشەو یەكشەممە لە هەولێر ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەست دا، ئاگرەكەش لە ئەنجامی كاركردنی لەحیم لە تانكییەكی نەوت كەوتۆتەوە.
بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوە دا: رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە خانوویێكدا لە گەرەكی فەرمانبەران كەوتەوە.
راشیگەیاند: بەهۆی ئاگرەكە ھاووڵاتییەك بە رەگەز نێر گیانی لە دەست دا كە خەڵكی شاری ھەولێرە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری (كوردستان تیڤی) ئاگرەكە لە ئەنجامی لەحیمكردنی تانكییەكی نەوت كەتۆتەوە، لە كاتی لەحیمكردندا تەنكییەكە تەقیوەتەوە و كەسێك گیانی لەدەستداوە، دواتریش تەواوی ماڵەكە سوتاوە.
بەرگریی شارستانی هەولێر جەختیشی كردەوە كە پاش گەیشتینی تیمەكانیان، توانرا كۆنترۆڵی رووداوەكە بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.