وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم كاروانی حاجییان بە ڕێگەی وشكانی گەیشتەوە سلێمانی.
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم کاروانی حاجیانی رێگای وشکانی گەیشتنەوە سلێمانی.
راشیگەیاند: بڕیارە لە دوو کاتژمێری داهاتوو بەهەمانشێوە حاجیانی هەولێریش بگەن.
وەزارەتی ئەوقاف هەروەها رایگەیاند: سبەی کاتژمێر 9:45 سەرلەبەیانی یەکەم کاروانی حاجیان بە ڕێگای ئاسمانی دەگاتە فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی هەولێر.
ڤیدیۆ: دیمەنی گەیشتنەوەی یەكەم كاروانی حاجییان بۆ سلێمانی بە ڕێگەی وشكانی:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.