رۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاندرو دیزلی کونسوڵی گشتیی نوێی بهریتانیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکە دا کە ڕۆزی کەیڤ جێگری باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی بهریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بهریتانیا کرد و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندیی…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.