ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/6/23 فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييهوه و دهرفهتهكانى برهوپێدانيان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان خسته به‌ر باس.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.