Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:46

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار حاجی شاری سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار  حاجی كورد گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكیش برینداره‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی6ی2024، ئۆتۆمبێلێكی حاجیان له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ خاكی سعوودییه‌وه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار دووچاری ڕووداوێكی هاتووچۆ ده‌بن، ئۆتۆمبێلی حاجییه‌كان  وه‌رگه‌ڕا و  به‌هۆیه‌وه‌ چوار حاجی گیانیان له‌ ده‌ستدا، حاجییه‌كی دیكه‌ش كه‌ ئافره‌ته‌ به‌سه‌ختی برینداربووه‌ و له‌ ژێر چاودێری تیمه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ دایه‌. 

ئه‌و حاجیانه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌دا بریندار و  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ خه‌ڵكی  پارێزگای سلێمانین. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.