Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:44

هه‌رێمی كوردستان... له‌ سبه‌یه‌وه‌ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە22ی6ی2024، دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتمان ئاگادارکردووەتەوە کە لە سبەینێ یەکشەممەوە تاوەکو 17ی مانگی تەمموز، لەو ڕۆژانەی تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی هەیە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر  ئینتەرنێت ڕابگرن، بەمەبەستی رێگری كردن لە گزیكردن (غش) یان هەر هەوڵێكی دیكەی بۆ دەستكەوتنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان.

ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا کاتژمێر 06:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 08:00ی بەیانی دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.