بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی پلەكانی گەرما لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەگاتە 48 پلەی سیلیزی و بەمەش ئەم ناوچەیە گەرمترین ناوچەی هەرێمی كوردستان دەبێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، پلەكانی گەرماش نزێك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ هەینی.
پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-
هەولێر: 45
سلێمانی: 40
دهۆک: 43
کەرکووک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 45
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان: 48
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.