Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:41

بزانە درەنگانی شەوی رابردوو لە هەریر چی روویداوە

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی رابردوو لە شارۆچكەی هەریر شەڕ و رووبەرووبوونەوە لەنێوان چەند كەسێك دروستبووە و بە دار و شووشە كەوتوونەتە گیانی یەكتر.

رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو لەنێوان سێ كەس دروست بووە، دوای خواردنەوەی رێژەیەكی زۆر لە ماددە كحوولییەكان ناكۆكی لەنێوان سێ كەسەكە دروست دەبێت و دواتریش دەبێتە شەڕی دەستەویەخەیان.

لە شەڕەكەدا هەرسێ كەسەكە بە دار و شووشە رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و لە ئەنجامدا هەرسێكیان بریندار دەبن و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە.

بە گوتەی شایەدحاڵەكان شەڕەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان شەڕكەرەكان سەری هەڵداوە، دواتر هەرسێكیان كەوتوونەتە گیانی یەكتر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.