بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێم رایگەیاند كە تەنیا لە چوار رۆژی جەژنی قوباندا حەوت حاڵەتی خانكان لە هەرێمی كوردستان روویانداوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماری رووداوەكانی رۆژانی جەژنی قوربانی لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە پلانەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان وەك خۆی و بەسەركەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێ كران.
ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژن بەمشێوەی خوارەوە بوون:-
1- کۆی گشتی رووداوەکان (404) رووداو هەبوون، لەو رێژەیەش (348) رووداوی ئاگری پووش و پەلاش بووە کە زیانی زۆری بە هاوولاتییان گەیاندووە .
2- (7) حاڵەتی خنکان لە ئاو هەبووە، بەمشێوەیە (2) کەس لە پارێزگای سلێمانی، (2) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، (1) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (2) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
3- (5) کەس رزگار کراون لە خنکان .
4- (1) حالەتی هەڵدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روویداوە، بەداخەوە هاووڵاتییەكە گیانی لەدەست داوە و تا ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە بەهۆی ئەوەی خاوەنی دیار نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.