Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:32

لە رۆژانی جەژن لە سلێمانی 96 منداڵ لە دایك بوون

کوردستان TV
100%

لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەدایكبوون لە سلێمانی 96 منداڵ لە دایك بوون كە بەشی زۆریان كچ بوون.

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا 441 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركارییان كردووە، لەو ژمارەیەش 134 نەخۆش داخیلكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەر لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لە سلێمانی 96 منداڵ لە رۆژانی جەژن لە دایك بوون، لەو رێژەیەش 42  منداڵیان كوڕ بوونە و 54 منداڵی دیكەشیان كچ بووە.

هەر لە ئامارەكەی تەندروستی سلێمانی هاتووە كە  76 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون، بەڵام 20 منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەری لە دایك بوونە، ئەمە جگە لەوەی كە3  حاڵەتی لەبارچوونی منداڵانیش لە نەخۆشخانەكە تۆمار كراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.