بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بەیانیان بۆ ماوەی 2 كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت.
دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند: بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بۆ ماوەی 2 كاتژمێر هێلەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێت.
راشیگەیاند: راگرتنی هێلی ئینتەرنێت لە كاتژمێرەكانی 6ی بەیانی تاكو 8ی بەیانی دەبێت.
هەروەها رایگەیاند: سەرجەم كۆمپانیاكانی هێلی ئینتەرنێت ئاگاداركراونەتەوە پابەندی ئەو رێنماییانە بن تاكو كۆتا رۆژی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات، هەفتانەش تەنیا دوو رۆژ تاقیكردنەوە بەڕێوەدەچێت لە رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.