Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 08:51

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی منداڵبوون كەوتەوە.. 16 كۆرپە رزگاركران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە رووداوێكی كەوتنەوەی ئاگر لە هۆڵی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی گشتی بەلەدروز لە سنووری پارێزگای دیالە كەوتەوە و توانرا 16 كۆرپە و منداڵی تازەلەدایكبوو لە مردن رزگار بكرێن.

رووداوەكە دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆڵێكی منداڵانی تازەلەدایكبوو كەوتەوە، پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكە هەر زوو هەوڵی رزگاركردنی كۆرپەكانیان دا و تەواوی منداڵەكانیان لەنێو هۆڵەكە رزگار كرد كە ژمارەیان 16 كۆرپە بوو.

سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە، بەرگریی شارستانی پارێزگای دیالە رایگەیاند كە بەهۆی شۆڕتی كارەبا بووە، جەختیشی كردەوە كە تیمەكانیان بە كەمتر لە كاتژمێرێك گەیشتوونەتە شوێنەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.