لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ھاوکات جەژنی قوربانی پیرۆز، گەشتیارێکی زۆر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سەردانی سەیرانگاکانی ھەرێمی كوردستانیان کردووە.
بەشێک لەو گەشتیارانە ڕوویان لە سەیرانگاکانی پارێزگای ھەڵەبجە بەتایبەتی ئەحمەد ئاوا کردووە لە قەزای خورماڵی سەربە پارێزگاکە.
گەشتیاران خۆشحاڵن بە بینینی سروشتی ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە لێیان دەکرێت.
زۆرێک لە گەشتیاران لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەشتیاری ھاتوون و ھەندێکیشیان خۆیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لەگەڵ خێزانەکانیان سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
سەبارەت بە ئاماری ھاتنی گەشتیاران لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژی بەوەی داوە کە: "لەو چوار ڕۆژەی جەژنی قوربانی پیرۆز ھاتنی گەشتیار بۆ پارێزگای ھەڵەبجە بەردەوام بوو، خۆشبەختانە لەو چوار ڕۆژەدا ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووی نەداوە. لەم چوار ڕۆژەی جەژندا توانیمان پێشوازی لە 84 ھەزار و 176 گەشتیار بکەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.