بەهۆی نەبوونی كارەبا له‌م وه‌رزی گه‌رمایه‌دا، له باشوور و ناوه‌ندی عێراق خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
پلەی گەرما لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی و نەبوونی كارەباش ژیانی خەڵكی ئەستەم كردووە، ئەمەش ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا.
سەرەڕای بەڵێنە بەردەوامەكانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، نەیتوانیوە كارەبا بۆ خەڵك دابین بكات، ئەمەش كاردانەوەی پەرلەمانتارانی لێ كەوتووەتەوە.
عەلی ساعدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەبێت زیاد عەلی فازڵ ،وەزیری كارەبا لە كارەكەی دوور بخاتەوە و دەرئەنجامەكانی شكستی وەزیری كارەبا و ناڕازیبوونی جەماوەریش لە ئەستۆ بگرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خسته‌ڕوو، بەهۆی زۆریی ناڕەزایەتیی خەڵك لە كارەبا و خزمەتگوزارییەكان، هەموو ئەو شتانەی دوێنێ دروستمان كردوون، ئەمڕۆ خەریكە لەناو دەچن.
لە رۆژانی رابردووداشدا سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ژێر فشاری ناڕەزاییەكانی خەڵك، ده بەرپرسی لە كەرتی كارەبای پارێزگا جیاوازەكانی عێراق دوور خستەوە.
شیاوی باسه، لە ساڵی 2003 تا ئیستا خەڵكی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بەدەست نەبوونی كارەباوە دەناڵێنن، هه‌روه‌ها قه‌یرانی كاره‌با یه‌كێكه له خراپترین كێشه‌كان. ئه‌مه سەرەڕای ئه‌وه‌ی كه بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌ستدایه، هیچ چارەسەرێك بۆ كه‌می كارەبا نەكراوە، هاووڵاتیان ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی درێژ بێ کارەبا ده‌بن، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.