بەرگریى شارستانیى هەولێر رایدهگهیهنێت لە رۆژانى جەژنى قورباندا 29 رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە كه تیایدا22 رووداویان سوتانى پوش و پاوانبووە.
لهم بارهیهوه موقهدهم شاخەوان سەعید، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریى شارستانیى هەولێر له لێدوانێكدا به كوردستان تی ڤی راگەیاند، لە چوار رۆژی جەژندا 29 حاڵەتى ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە، كه 22 حاڵەتیان سووتانى پوش و پاوانبووە، سێ حاڵەتیان سووتانى خانوو شوێنى نیشتەجێبوونى هاونیشتیمانییان بووە، سێ حاڵەتیان سووتانى ئۆتۆمبێل و یەک حاڵەتیان سوتانى دووکان بووە.
گوتەبیژى بەرگریى شارستانیى هەولێر ئەوەشى خستەڕوو، جگە لەم رووداوانە یەک تەرم لەقەزاى خەبات دۆزراوەتەوە. ئەمساڵ لەهەولێر لەماوەى شەش مانگدا پێنج رووداوى ئاگرکەوتنەوەى گەورە تۆمارکرا، زیانەکانى بەملیۆنان دۆلار دەخەمڵیندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.