Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:45

وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵەی گەرما راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشوهەوا وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە گەرمایەی ئاشكرا كرد كە ماوەی چەند رۆژێكە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتۆتەوە كە لە هەندێ شوێن گەیشتۆتە 50 پلەی سیلیزی.

عەلی جابر كە شارەزایەكی كەشوهەوای عێراقییە رایگەیاند: ئەم شەپۆڵەی گەرما تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت كە لە هەندێ پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

راشیگەیاند: سبە و دووسبەی كەشوهەوا زۆر گەرم دەبێت بەتایبەتیش لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا و هەڵكردنی بای گەرمیش كەشوهەواكە زیاتر گەرم دەكات، بەڵام لە كاتەكانی شەودا پلەكانی گەرما كەمێك باشتر دەبن.

هەروەها رایگەیاند: لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما بەشێوەی وردە وردە روو لە دابەزین دەكەن بەشێوەیەك كە لە رۆژی دووشەممەدا 4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

ماوەی چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە و بەشێوەیەك كە لە زۆرێك لە پارێزگاكان گەیشتووەتە نیوەی پلەی كوڵان و 50 پلەی سیلیزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.