Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 22:04

كوشتارگەی هەولێر: رێژەی قوربانی بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ نیوە دابەزیوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر ئاشكرای كرد كە رێژەی قوربانی و سەربڕینی ئاژەڵ لە كوشتارگەكەیان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی نیوە دابەزیوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ چوارشەممە و لە چوارەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، ئاماری سەربڕینی ئاژەڵانی بە مەبەستی ئەنجامدانی قوربانی بۆ ئەمساڵ و پار و پێرار بڵاو كردەوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر، ئەمساڵ ئەنجامدانی قوربانی بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی نزیكەی نیوە دابەزیوە، هەروەها رێژەكە بەراورد بە ساڵی 2022 زۆر كەمترە.

ئامارەكە دەری دەخات كە ئەمساڵ لە كوشتارگەكە تەنیا 269 ئاژەڵی گەورە سەربڕاوە، هەروەها 759 ئاژەڵی بچووكیش سەربڕاوە، بەڵام لە ساڵی 2023 سەربڕینی ئاژەڵی گەورە 513 ئاژەڵ بووە و ئاژەڵی بچووكیش 1359 ئاژەڵ بووە.

ئەمەی خوارەوە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێرە بۆ ساڵانی (2024، 2023 و 2022):-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.