پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزە لە شارێكی هەرێمی كوردستان روویداوە، بەڵام بەهۆی كەمی گوڕەكەی هاووڵاتییان هەستیان پێ نەكردووە و هەروەها هیچ زیانێكیشی دروست نەكردووە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 9:23ی بەیانی بوومەلەرزەیەك لە باكوری رۆژهەڵاتی شاری رانیە روویداوە.
گوڕی بوومەلەرزەكە 3.3 بووە بە پلەی رێختەر، بەهۆی كەمی گوڕەكەشی هاووڵاتییەكی كەمی رانیە هەستیان پێ كردووە.
هەر بەهۆی نزمی گوڕی بوومەلەرزەكە، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەكەوتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.