Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:30

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ڕای گشتیی

کوردستان TV
100%


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌، ڕۆژی 16ی حوزەیرانی2024، یەکێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە قەزای خەبات بە هۆی هەڵەیەکی تەکنیکی فلاشی بەردەوام لێداوە بە بێ تۆمارکردنی سەرپێچی بۆ ئەوانەی لە خێرایی دیاریکراو شۆفێریان کردووە. 

ڕوونیشكراوه‌ته‌وه‌، هەمان ڕۆژ کێشەکە چارەسەرکراو و دوای سەیرکردنی داتاکان، شۆفێران دڵنیا دەکەین کە هیچ سەرپێچیەک لە دەرەوەی رێنمایییەکان تۆمار نەکراوە. 

له‌ كۆتاییدا هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هەر شۆفێرێک گلەیی هەیە دەتوانێت سەردانمان بکات و هەمیشە دەرگا بۆ گازندە و تانەدان لە سەرپێچی کراوەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.