Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:51

حووسییەکان: لە کانوونی دووەمەوە ئەمریکا و بەریتانیا 30 هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە

کوردستان TV
100%


حووسییەکان لە یەمەن  بڵاویانکردەوە ئەمریکا و بەریتانیا لە کانوونی دووەمەوە تا ئێستا 30 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی SABA، حووسییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمریکا و بەریتانیا لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا 30 جار فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدەیان کردووەتە ئامانج بەو مەبەستەی یەمەن پاشگەزببێتەوە لە پشتیوانی کردنی فەڵەستین.

حووسییەکان ئەمریکا و بەریتانیایان بەرپرسیار کرد لە هەر زیانێک بەر فڕۆکەخانەکە کەوتبێت و، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکاریین بەرامبەر هەموو بەڵێننامە و ڕێککەوتنەکان کە کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەی مەدەنی بە تاوان ئەژمار دەکەن.

هاوکات حووسییەکان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ئیدانەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکە بکەن و ڕەتی بکەنەوە، کە درێژەیان هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.