Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:50

بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێكی ئێرانی هەژاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە شاری كاشمەر لە سنووری پارێزگای خوراسان لە باكوری رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە، زیانێكی زۆرری ماددیش كەوتۆتەوە.

ئاژانسی (تەنسیم)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە: بوومەلەرزەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری كاشمەر روویداوە و گوڕەكەشی 5 پلەی رێختەر بووە.

لە شاری كاشمەر كە نزیكەی 150 هەزار دانیشتووی هەیە، لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا زیانێكی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێل و خانووەكانی كەوتوون، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.