Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:50

سکرتێری گشتیی ناتۆ: ئەمساڵ هاوپەیمانانی ناتۆ سەدا 18 خەرجی بەرگریی زیاد دەکەن

کوردستان TV
100%

کرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامانی هاوپەیمانيیەکە ئەمساڵ سەدا 18 خەرجی بەرگریی زیاد دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد لە ستۆڵتنبێرگ، دوای کۆبوونەوەیان بایدن و ستۆڵتنبێرگ بە کورتی بۆ ڕۆژنامەنووسان دووان، بایدن سوپاسی ستۆڵتنبێرگی کرد و ڕایگەیاند: بەیەکەوە ڕێگریی دەکەین لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئەورووپا.

سکرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ باسی لەوە کرد کە لە مانگی تەمووزدا لە واشنتۆن لووتکەی ناتۆ ساز دەکرێت و تیایدا هاوپەیمانیيەکە یادی 75 هەمین ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە و، بڕیاری گرنگ لە بارەی ئایندە دەدەن.

گوتیشی:هاوپەیمانانی ناتۆ ئەمساڵ خەرجییەکانی بەرگریی سەدا 18 زیاد دەکەن. ئەمەیش گەورەترین زیادکردنە لە ساڵانی ڕابردوودا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.