Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:32

له‌ كوردستانی ئێران 3 كرێكار له‌ كاتی كاركردن گیانیان له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای ورمێ له‌ كوردستانی ئێران سێ کرێکار، لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، عیزەدین ئەمین‌ پوور خەڵکی شاری سەڵماس و سەیاد بابالوویی، کرێکاری خەڵکی گوندی گوگرد سەر بە شاری کۆتۆل و دانیشتووی گوندی گولان سەڵماس، لە کاتی هەڵکەندنی بیرێکی ئاو گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش داوه‌، کرێکارێکی دیکە بە ناوی سەید مەنزوور عەلەوی خەڵکی گوندی خەرەگووش سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ئورمیە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە گیانی لە دەستدا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.