Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:26

سبەی پوتین چاوی بە كیم جونگ ئۆن دەكەوێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی سێشەممە سەرۆكی رووسیا سەردانی كۆریای باكور بكات و چاوی بە سەرۆكی ئەو وڵاتە بكەوێت، بەگوێرەی سەرچاوەكان سەردانەكەی سەرۆكی رووسیا بۆ دەستكەوتنی چەكی زیاترە بۆ جەنگی ئۆكراینا.

لە سەردانەكەدا كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، ڤلادیمیر پوتین چاوی بە كیم جونگ ئۆن دەكەوێت و رووبەڕوو لەگەڵی كۆ دەبێتەوە.

نۆ مانگ بەر لە ئێستا سەرۆكی كۆریای باكور سەردانی رووسیای كردبوو، بەڵام پوتین لە ساڵی 2000ـەوە هیچ جارێك قاچی نەخستۆتە ئەو وڵاتەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی لە رۆژئاواوە بڵاوبوونەتەوە، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سبەی پوتین بۆ ئەوەیە چەكی زیاتری بۆ جەنگی دژی ئۆكڕاینا لە هاوپەیمانە سەرەكییەكەی كۆریای باكورەوە دەست بكەوێت بەتایبەت مووشەكی دوورمەودا و بالیستی.

دوای كۆریای باكور، بڕیارە پوتین هەر لە درێژەی ئەو سەردانەیدا رۆژی چوارشەم بگاتە ڤێتنام و لەوی لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.