ئەمساڵ زیاتر دوو ملیۆن موسڵمان سەردانی خاکی پیرۆزیان کرد و بوونە حاجی.
رۆژی شەممە، حاجییانی ماڵی خوا لە کێوی عەرەفات وەستان و دواتر بە پاس چوونە موزدەلیفە، لەپاش نزا کردن لە موزدەلیفە، بەردیان بۆ ڕەجم کردنی شەیتان کۆکردەوە.
لە نیوەی شەویش حاجییان بە شێوەی کاروان نزیکەی سێ ملیۆن و نیو کیلۆمەتریان بەپێ بڕی و لە ناوچەی جەمەرات حەوت بەردیان گرتە "شەیتانی گەورە".
دوای ڕەجم کردنی شەیتان حاجییان بەپێ گەڕانەوە بۆ کەعبە و تەوافیان کرد و لە پاشان سەریان تاشی و کۆتاییان بە ئیحرام ھێنا.
بەم شێوەیەش حاجییانی ماڵی خوا بۆ ئەمساڵ کە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە، ئەرکانەکانی فەریزەی حەجیان بەجێھێنا و بوونە حاجی، بەشێکیش لە حاجییان بۆ نوێژی بەیانی و نوێژی جەژن لە کەعبە مانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.