لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لە لایەن دادگاكانەوە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .
ئهمڕۆ شهممه 15ی6ی2024، له راگهیهندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه،دوای ئەوەی دوو فەرمانی دەستگیركردن لە لایەن هەریەك لە دادگای كەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی یەك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ، لە دوو چالاكی جیادا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێت .
پۆلیس ئاماژهی بهوهش داوه، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ،ف،ق،م لەدایكبووی 1976 بەپێی ماددەی 7 لەیاسای توندوتیژی خێزانی، م،م بەپێی ماددەی 456 لە یاسی سزدانی عیراقی ڕاگیروان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.