Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:49

نەتەوە یەکگرتووەکان: 330 ھەزار تۆن پاشماوەی زبڵ و خاشاک لە ناوچە نیشتەجێبووەکانی غەززە کەڵەکەبوون

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، ڕایگەیاند کە 330 ھەزار تۆن پاشماوەی زبڵ و خاشاک لە ناوچە نیشتەجێبووەکانی غەززە کەڵەکەبوون.

ئاژانسەکە لە ھەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، ئاماژەی بەوەداوە: 330 ھەزار تۆن پاشماوەی زبڵ و خاشاک لە ناوچە نیشتەجێبووەکانی غەززە کەڵەکەبوون، ئەوەش بووەتە مایەی مەترسیی لە ڕوودانی کارەساتی ژینگەیی و تەندروستی لە کەرتی غەززە.

ڕاشیگەیاندووە: ڕۆژانە لە غەززە، منداڵان بەناو زبڵدا دەگەڕێن.

جەختیشی لەوەکردووەتەوە کە گەیاندنی یارمەتییە مرۆیییەکان بەبێ بوونی بەربەست بۆ کەرتی غەززە و وەساندنی شەڕ لە ناوچەکە، زۆر گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی بارودۆخی ژیانی مرۆیی لە کەرتی غەززە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.