Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:51

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكی حكوومەت و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران کرد.

لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوه‌ندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەنديی هاوبەش.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای دووبارە دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و یاوەرانیان، جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردەوە.

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و ئاسانکارییان بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکەن.

دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەیان بە گرنگیی سەردانەکە و گفتوگۆکان بە ئاراستەی باشترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.