ئەمرۆ پێنجشەممە لە وڵاتی یەمەن، ئافرەتێك دەسڕێژی گولـلە لە مێردەكەی دەكات و دەمودەست دەیكوژێت بەهۆی ئەوەی بەدزییەوە هاوسەرگیری دووەمی ئەنجامداوە.
رووداوەكە لە ناوچەیەكی پارێزگای تەعز لە باشووری یەمەن روویداوە، دوای ئەوەی ئافرەتێكی تەمەن 50 ساڵ بە هەواڵی هاوسەرگیری دووەمی مێردەكەی دەزانێت و دەبێتە شەڕیان.
شەڕی نێوان ژن و مێردەكە درێژە دەكێشێت و لە ئەنجامدا ئافرەتەكە بە چەك دەسڕێژی گولـلە لە هاوسەرەكەی دەكات و راستەوخۆ دەیكوژێت.
ئافرەتەكە هەر بەوەشەوە نەوەستاوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، بەرەو چیاكانی ناوچەكەیان هەڵدێت و لە كاتی هەوڵی دەستگیركردنیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیسیش دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.