Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:40

ئه‌مریكا: تاوانەکانی ڕووسیا دژی منداڵانی ئۆکراینا شه‌رمه‌زار دەکه‌ین

کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا تاوانەکانی ڕووسیا دژی منداڵانی ئۆکراینا شه‌رمه‌زار دەکات و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: مۆسكۆ منداڵانی ئۆکراینی گواستووەتەوە بۆ خاکی خۆی و ناسنامه‌ی هه‌ندێكیشیان بۆ رووسی گۆراوه‌.

 جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، ئه‌وه‌ی رووسیا به‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ئۆكراینای ده‌كات كارێكی قێزه‌وه‌نی ترسناكه‌. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا تەنها شەڕ دژی سوپای ئۆکراینا ناکات، بەڵکو دژی گەلی ئۆکراینایه‌و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئۆکراینا ئەنجام دەدات. 

 جەیک سولیڤان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بە لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی داوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی منداڵانی ئۆكراینا به‌ تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ بردراون. 

لێکۆڵینەوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ناسنامەی چوار منداڵی ئۆکراینییان دۆزیوەتەوە کە تەمەنیان لە نێوان هه‌شت بۆ پازده‌ ساڵدایه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ رووسیا و خراونه‌ته‌ سەر لێستێك كه‌ له‌لایه‌ن خێزانه‌ رووسیاكانه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی بگیرێت و بەخێوبكرێن. 
 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.