Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:33

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا بەزۆر ئاوارەکراون 120 ملیۆنی تێپەڕاندووە

کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر ئاستی جیهان بە زۆر ئاوارە و دەربەدەر کراون 120 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

کۆمسیۆنەکە ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناوی "ڕەوتی جیهانی لە دەربەدەربوونی زۆرەملێ 2024" بڵاوکردەوە.

لە کاتێکدا لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاوارە و دەربەدەرکردنی زۆرەملێ ماوەی 12 ساڵە یەک لەسەر یەک زیادی کردووە، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامارەکانی ساڵی ڕابردوو بە گشتیی لە جیهاندا گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی نوێ.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەیش کراوە کە تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی بە زۆرەملێ ئاوارە و دەربەدەر کراون تا مانگی ئایاری 2024 زياتر لە120 ملیۆن کەسە و، بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوودان، غەززە و میانمار ئاوارەبوونی نوێی لێدەکەوێتەوە، لەبەرئەوە پێویستە بەپەلە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە سووریا کە 13،8 ملیۆن کەسی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە بە زۆر ئاوارە و دەربەدەرکراوە گەورەترین قەیرانی ئاوارەی لە جیهاندا هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.