Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:18

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی لە سووریا ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانیاندا لە باکووری سووریا، سەرکردەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستيی داعش کوژراوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە:  پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان و دوای ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ھێزەکانمان لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چاودێری جموجۆڵی سەرکردەیەکی ڕێكخراوی تیرۆریستيی داعشیان بە ناوی (خ،ش،ش) ناسراو بە (ئەبو زەینیب) کردووە کە دواتر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی بەسیرە سەربە پاریزگای ڕەققە باکووری سووریا گەمارۆیان داوە.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی گەمارۆدانەکەدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئەو سەرکردەیەی داعش ڕوویداوە.

باسی لەوەشکردووە کە لە شەڕ و پێکدادانەکەدا، ئەو سەرکردەیەی داعش لەلایەن ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە کوژراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو سەرکردەیەی داعش، بەشداری کردووە لە ئەنجامدانی چەندین پەلامار و کردەی تیرۆریستيی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەی سینییە باکووری سەڵاحەددین و قەزای بەعاج رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.