Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:23

لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەی ئەزموونەکان کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

کوردستان TV
100%


کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەردانی وەزارەتی پەروەردەی کرد و لە لایەن ئالان سەعید وەزیری پەروەردە پێشوازیی لێکرا.
باسیان لە ئامادەسازی و هەماهەنگی بۆ دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی ئەزموونەکان کرد.
وەزیری کارەبا دڵنیایی دایە وەزیری پەروەردە، لە کاتی ئەزموونەکان ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و چاکسازییەکانی کارەبا لەو کاتەدا ڕادەگرن و کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی  تاقیکردنەوە وەزارییەکان دابین دەکرێت.
هەروەها باسیان لە دابینکردنی کارەبا بۆ قوتابخانەکان کرد بەتایبەتی لە ڕێگەی وزەی خۆر کە تا ئێستا  وەزارەتی پەروەردە  62 قوتابخانەی بە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر هەیە و ئەم ژمارەیە زیاد دەکرێت. 
لەو دیدارەدا بریکارو ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ئامادە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.