Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:00

لە هەولێر لەسەر كێشەی زەویوزار شەڕ لەنێوان چەند كەسێك دروست بووە

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە و كەمێك پێش ئێستا لە گەرەكێكی شاری هەولێر شەڕ لەنێوان چەند كەسێك دروست بووە و تەقە كراوە، بەهۆیەوە كوژراو و بریندار هەیە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: شەڕەكە لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە نزیك شەقامی 120 مەتری دروستبووە.

راشیگەیاند: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان شەڕەكە لەسەر زەوییەكی بازرگانی دروست بووە لەسەر شەقامی 120 مەتری كە نرخەكەی دەیان ملیۆن دۆلار دەبێت.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئەنجامی شەڕەكە دوو كەس كوژراون و پێنج كەسی تریش بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتن كە برینی هەندێكیان سەخت و مەترسیدارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.