Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:08

وەزارەتی دارایی لیستەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنج (ئایار)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی لیستەكە سەرجەم فەرمانبەران لە ماوەی 3 رۆژدا (لە سێشەممە تا پێنجشەممە) مووچەكانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە بڕی 419 ملیار و 190 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی لیستەكەی وەزارەتی دارایی، سبەی سێشەممە 11/6/2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەکرێت، هەروەها رۆژی پێنجشەممە كۆتایی دێت.

وەزارەتی راشیگەیاند: خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە، بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە.

جەختیشی كردەوە كە هەر کات تەمویلی خانەنشینی سەربازی گەیشت، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئەمەی خوارەوە لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.