Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 11:48

کاردانەوەی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران لاریجانی لە بارەی ڤیتۆ کردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرکۆمار

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران، عەلی لاریجانی کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر ڤیتۆکردنەوەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوور.

لاریجانی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵەیەتی ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ڤیتۆکردنەوەی کاندیدبوونی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا لاریجانی ڕایگەیاند: "ئومێدەوارم بە هاوکارییەکانی ئێوە بەربەستەکان هەڵبگرین و ئەو ڕێگایە بکەینەوە کە بەرەو گەشەسەندنی نیشتمانی ئێران دەچێت".

گوتیشی: "سەرەڕای بۆچوونی ئەرێنیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕەت کردنەوەی هەندێک بانگەشە ئەنجوومەنەکە لەلایەن دادگاوە، ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوور بە میکانیزمێکی ناشەفاف ڕێگری لەمە کرد".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.